داواکاری پێداچوونەوە بە حوکمی مامۆستا ئارمان سادقی لە لایەن دادگای هەمەدان ڕەت کرایەوە

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،ڕۆژی ١٠ی پووشپەری ١٤٠٢ی هەتاوی “مامۆستا ئارمان سادقی” پێشنوێژی مزگەوتی گوندی حوسێنی و پەرپرسی قوتانخانەی ئاینیی محەممەد رەسوولەڵڵا لە شاری دێولان، دوای ئەوەی کە سزای بەندکرانی لە لایەن دادگای ڕووحانییەتی هەمەدان بە سەر دا سەپێندرا،داواکاری ئەو مامۆستایە بۆ پێداچوونەوە دووبارە بە پەروەندەکەی لە لایەن دادگای ناوبراو رەت کرایەوە.

“مامۆستا ئارمان سادقی” پێش نوێژی مزگەوتی حوسێنی شاری دێولان کە چەند جار بە تۆمەتی پشتگیری لە داوا ڕەواکانی خەڵک لە رەوتی شوڕشی ژینا دا لە لایەن دادگای تایبەت بە مانۆستایانی ئاینی بەنگهێشت کرابوو، بە تۆمەتی پروپاگەندە بە دژی ڕێژیم و تێکدانی بیر و باوەری خەڵک، لە لایەن دادگای ڕووحانییەتی شار هەمەدان سزای ٧ مانگ ١٥ڕۆژ بەندکران ولێدانی ٧٤ قامچی و لێ ئەستاندنەوەی جلوبەرگی مامۆستایەتی مەحکووم کرا.