هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان گیانی لەدەست دا

خۆڕاگری :بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕۆژی ٢٩ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز بە ناوی”موختار فەتحی” بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە جنایەتکارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران گیانی لە دەست دا.

هێزەکانی  حکوومەت یەکەم جار ڕایانگەیاندبوو کە بە هۆکار نووسینی درووشم لە سەر دیوارەکان تەقەیان لەو هاووڵاتییە کردووە،دواجار بە بنەماڵە ئەو هاووڵاتییە ڕاگەیاندووە کە هێزەکانیان بە هەڵە تەقەیان لە “موختار فەتحی کردووە.

موختار فەتحی لە کاتێکدا لە نیزیک ماڵی خۆیان لەگەڵ دوو هاوورێی تریدا لە ئۆتۆمبێلێک دابوونە هێزە ئەمنییەکان تەقەیان لێدەکەن و بە خێرایی ئەو شوێنە بەجێ دێڵن. کە بەداخەوە بەو هۆیەوە موختار فەتحی گیانی لە دەستدا.