سەجاد مورادی وەندان گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری ئیلام

خۆڕاگری :بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە ڕۆژی ٣٠ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی بەندکراوی خەڵکی ئاودانانی سەر بە پارێزگای ئیلام”سەجاد مورادی وەندان” دوای تەواو بوونی لێکۆڵینەوەکانی لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکان گواسرایەوە بۆ بەندیخانە ناوەندی شاری ئیلام.

سەجاد مورادی وەندان ڕۆژی ١١ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی لە شاری مەسجد سولیمان لە درێژەی دەستبەسەر کردنی خەڵکی کوردستان بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.