دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: سالار شەریفزادە، هاووڵاتیی خەڵکی شاری سەقز، لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی دەسبەسەر کراوە.

ڕۆژی دووشەممە، ١٣ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە شاری سەقز، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی سالار شەریفزادە هاووڵاتیی خەڵکی ئەو شارە و بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی و قەزایی، بەشێوەیەکی دڕەنەدانە ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.

شایانی باسە کە، لە کاتی دەسبەسەرکردنی سالار شەریفزادەوە تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، تۆمەتی وەپاڵدراوی و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی لەبەردەستدا نییە و هەموو هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بێ‌ئاکام ماوەتەوە.