ژنێکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی کامێران بەدانانی بارمتە ئازاد کرا

خۆڕاگری: لەیلا قەڵوەزی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری کامێران، بە دانانی بارمتەی قورس بەشێوەی کاتیی تا کاتی دادگاییکردنەکەی ئازاد کرا.

بەپێی هەوڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ١٣ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، لەیلا قەڵوەزی، بەنکراوی سیاسیی پێشووی خەڵکی کامێران، کە ماوەی دوو ڕۆژ لەمەوبەر لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کرا، ئەمڕۆ بە دانانی بارمتەی قورس بە بڕی ٢٠٠ملیۆن تمەن، بە شێوەی کاتیی تا کاتی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانەی سنە ئازاد کرا.

شایانی باسە کە، لەیلا قەڵوەزی، ڕۆژی شەممە، ١١ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستی پاسدارانەوە دەسبەسەر کراوە و دواتر گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی شاری سنە.