دەسبەسەرکرانی چالاکێکی میدیایی خەڵکی جوانڕۆ لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: چالاکێکی مەدەنی و میدیایی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی “جەبار عەزیزی”، دوای بانگکرانی بۆ دادگای ڕێژیم لەو شارە دەسبەسەرکرا.
بەپێی ڕاپۆرتی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ٤ی پووشپەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی، جەبار عەزیزی، خەڵکی جوانڕۆ و بەڕێوەبەری کاناڵی تێلێگرامی “گوفتمان” دوای بانگکرانی بۆ دادگای کۆماری ئیسلامی لە شاری جوانڕۆ، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەرکرا.
جێی ئاماژەیە کە تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس، شوێنی ڕاگیران و هەروەها ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵ جەبار عەزیزی لەبەر دەستدا نییە.