خۆڕاگری: زانیار مرادی و ئازاد سوبحانی، دوو پزیشکی ددانی خەڵكی دیواندەرە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراون.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ٢١ی خەزەڵوەری ١٤٠٤ی هەتاوی، د. زانیار مرادی و د. ئازاد سوبحانی، هەردووکیان پزیشکی بواری نەخۆشییەکانی ددانن، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراون.
هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم بەشێوەیەکی دڕەندانە هەڵیانکوتاوەتە سەر شوێنی کارەکەیان و دەسبەسەریان کردوون و گوازستوویاننەتەوە بۆ یەکێک لە گرتنگەکانی ڕێژیم لە سنە و هەروەها لەپاش دەسبەسەرکردنیانەوە تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و چارەنووسیان لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکانیشیان بێئاکام ماوتەوە.
