دەسبەسەر و بێسەروشوێنکردنی حەوت هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: حەوت هاووڵاتیی کورد بەناوەکانی هیوا تاتایی، سەید هێمن حوسێنی، موحسێن باویر، وەحید لەتیف نەژاد، یەزدان عەزیزی، هیبەت موئید، شوان عەبدی، لەلایەن هیزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و بێسەروشوێن کراون.

ڕۆژی هەینی، ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ی هەتاوی “٢٣ی جانیوەری ٢٠٢٦ی زایینی” ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا حەوت هاووڵاتیی خەڵکی شارەکانی سنە، سەقز و ئیلام ئاودانان، مەریوان،لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە و سەرەڕای تێپەڕبوونی ماوەیەکی زۆر هیچ زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ئەو هاووڵاتییانە لەبەردەستدا نییە.

– شوان عەبدی، خەڵکی مەریوان، کە ڕێکەوتی ٦ی بەفرانباری ١٤٠٤هەتاوی ٢٤ی دسامبری ٢٠٢٥میلادی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم دەسبەسەر کراوە.

وەحید لەتیف نەژاد، خەڵکی ئیلام کە ڕێکەوتی ٢٠ی بەفرانباری١٤٠٤ی هەتاوی ١٠ی ژانویەی ٢٠٢٥ی میلادی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم دەسبەسەر کراوە.

– هەیبەت موئید، خەڵکی سنە کە ڕێکەوتی ٦ی بەفرانباری١٤٠٤ی هەتاوی ٢٤ی دسامبری ٢٠٢٥ی میلادی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم دەسبەسەر کراوە.

– یەزدان عەزیزی، خەڵکی ئاودانانکە ڕێکەوتی ٢٠ی بەفرانباری١٤٠٤ی هەتاوی ١٠ی ژانویەی ٢٠٢٥ی میلادی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم دەسبەسەر کراوە.

– موحسێن باویر، خەڵکی ئیلام کە ڕێکەوتی ٢٦ی بەفرانباری١٤٠٤ی هەتاوی ١٦ی ژانویەی ٢٠٢٥ی میلادی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم دەسبەسەر کراوە.

– هیوا تاتایی، سەید هێمن حوسێنی خەڵکی سەقز کە ڕێکەوتی ١ی ڕێبەندانی١٤٠٤ی هەتاوی ٢١ی ژانویەی ٢٠٢٥ی میلادی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم دەسبەسەر کراوە.

شایانی باسە، دەستبەسەرکردنی سەرەڕۆیانە، بێبەشکردنی دەستبەسەرکراوان لە مافی پەیوەندیگرتن و دیارنەبوونی شوێنی ڕاگرتنیان، لەو پێشێلکارییە نایاساییانەن کە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بەردەوام حکوومەتی ئێرانی پێی تۆمەتبار دەکەن.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*