“حوسێن باپیروەند”هاووڵاتی خەڵکی شاری دێهلۆڕان دەستبەسەر کرا

خۆڕاگری: بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی ٢٩ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی دێهلۆڕان بە ناوی  “حوسێن باپیروەند” لەدرێژەی دەستبەسەر کردنی خەڵکی کوردستان بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەسبەسەروگواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی ناریار.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کردنی لەبەردەست دا نییە و  چارەنووسی نادیارە.