سێهەمین ڕۆژ لە مانگرتنی هونەرمەندی کورد سامان یاسین

خۆڕاگری :بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە ڕۆژی ٢٧ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی هونەرمەدی کورد “سامان یاسین”بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە ناڕوونی چارەنووسی و پێڕانەگەیشتنی ناوەندە قەزاییەکان بە دۆسییەکەی مانی لە خواردن گرتووە.

 سامان سەیدی ناسراو بە سامان یاسین، گۆرانیبێژ، ئاهەنگساز و ڕاپەڕی خەڵکی کرماشان و دانیشتووی شاری تاران

ڕۆژی یەکشەممە، ١٠ی ڕەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی بەهۆی پشتیوانی کردنی لە ناڕەزایەتییەکان و خۆپێشاندانەکانی ئێران ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵی خۆی دەستبەسەر کرا.

هەروەها سامان یاسین چەندین گۆرانی کوردی لەسەر دۆخی بێکاری، زوڵم و زۆرەکانی دەسەڵاتی  حکوومەتی ئێران ب سەر خەڵک، بڵاوکردووتەوە.