سەپاندنی سزای بەندکردن بەسەر ژنە چالاکێکی خەڵکی سنە لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: بەیان فەرەجوڵڵایی، ژنەچالاکی خەڵکی سنە لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە سزای ١ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.

ڕۆژی دووشەممە، ٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٢ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: بەیان فەرەجوڵڵایی، چالاکی بواری ژنانی خەڵکی شاری سنە، لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە لەو شارە، بە تۆمەتی هاودەردی لەگەڵ بنەماڵەی شەهیدانی شۆڕشی ژینا و پڕوپاگەندە بەدژی حکوومەت، سزای ١ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.

ناوبراو ڕۆژی شەممە ٤ی خەرمانانی ئەمساڵ، پاش مانگێک و ١١ ڕۆژ دەسبەسەربوون، بە دانانی بارمتەی دوو ملیارد تمەنی بە شێوەی کاتیی لە بەندی ژنانی بەندیخانەی سنە ئازاد کرا و هەروەها لەماوەی دەسبەسەربوونیدا لە هەموو مافەکانی بێبەری بووە و باری تەندروستیشی ناجێگیر بووە.