دەسبەسەرکردنی سێ هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: سێ هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار بەناوەکانی “شوانە، ئەحەد و سەلاح خزرنژاد، لەلایەن هێز سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە لەو شارە دەسبەسەر کران.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٢ی هەتاوی، شوانە خزرنژاد، ئەحەد خزرنژاد و سەلاح خزرنژاد ٣هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “گردەبن”ـی سەربە شاری پیرانشار لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

ئەو سێ هاووڵاتییانە پاش دەسبەسەرکردنیان سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەربوون، شوێنی ڕاگیران و هەروەها چارەنووسیان لە بەردەستدا نییە و ئەوە بووەتە هۆی نیگەرانیی بنەماڵەکانیان.