خۆڕاگری: لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری مەهاباد بە ناوەکانی”چاڵاک سوارە” کە ڕۆژی ٢٠ی ڕەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی دەستبەسەر کراوە”موحسێن مەعرووفی”کە ٢٤ی رەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی دەستبەسەر کراوە.ئەو دوو هاووڵاتییە دوای دەستبەسەر کردنیان گوازراونەتەوە بۆ یەکێک لە گرتنگەکانی شاری ورمی.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسیان لەبەر دەست دا نییە.