دەسبەسەرکردنی دوو هاووڵاتی کوردی خەڵکی میاندواو لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی میواندواو بەناوەکانی “ماڵماڵ شەریفی و ئەرسەلان خەیری” لەئاکامی هێرشی ژمارەیەک لە هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم، دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆراگری” ڕۆژی سێشەممە، ٢٤ی گەلاوێژی ١٤٠٢ی هەتاوی، ماڵماڵ شەریفی و ئەرسەلان خەیری، دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “بەفروان”ـی سەربە شاری میواندوا، لەلایەن ژمارەیەک لە هیزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامییەوە هێڕش کراوەتە سەریان و لە ئاکامدا دەسبەسەر و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم، بەبێ بوونی هیچ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی، هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی ماڵماڵ شەریفی و ئەرسەلان خەیری، دەسبەسەریان کردوون و هەروەها تائێستا ڕوون نییە ئەو چەکدارانە بە چ هۆکارێک ئەو دوو هاووڵاتییە کوردەیان دەسبەسەر کردووە و هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیشیان لە بەردەستدا نییە.