
خۆڕاگری: هیوا فەیزی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵكی سەقز پاش نزیکەی دوو مانگ ڕاگیران، بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە، ٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ی هەتاوی، هیوا فەیزی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵكی گوندی “مەولاناوا”ـی سەربە شاری سەقز پاش ٥٥ڕۆژ دەسبەسەربوون بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ملیۆن تمەنی و بەشێوەی کاتیی لە بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە ئازاد کرا.
ناوبرا ڕۆژی دووشەممە، ١٢ی سەرماوەزی ئەمساڵ لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کرا و هەروەها لەماوەی دەسبەسەربوونیدا لەمافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کرابوو.