چالاکوانێکی مەدەنیی ناسراوی خەڵكی سەردەشت لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا

خۆڕاگری: حەسەن خەلیلی، چالاکی مەدەنی و مامۆستای خانەنشینکراوی ناسراوی خەڵكی سەردەشت لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ی هەتاوی، حەسەن خەلیلی، مامۆستای خانەنشینکراو، چالاکوانی مەدەنی و ژینگەپارێزی خەڵكی شاری سەردەشت، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کرا و لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوەی لەگەڵ کراوە.

هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم بەشێوەیەکی دڕەندانە هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵی ناوبراو و بە بەکارهێنانی کردەوەت توندوتیژی و بێڕێزیکردن دەسبەسەریان کردووە و لەگەڵ خۆیان ڕفاندوویانە بۆ گرتنگەی ئیتلاعاتی ڕێژیم و لەوێ بۆ ماوەی ٢ڕۆژ لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوەی لەگەڵ کراوە و پاشان بەشێوەی مەرجدار ئازاد کراوە.