دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: سەباح ساڵحی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری سنە، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ٢٢ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، دوو ماشێنی پڕ لە هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی، هەڵیانکوتاوەتە سەر  شارەکی حەسەن‌ئاوا لە نزیک شاری سنە و بە شێوەیەکی درەندانە “سەباح ساڵحی”، هاووڵاتییەکی ئەو شارەیان دەسبەسەر کردووە.

هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی، لە کاتێکدا سەباح ساڵییان دەسبەسەر کردووە کە هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاساییان پێ نەبووە و بە شێوەیەکی دڕەندانە ڕفاندوویانە و هەروەها تائێستا هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵی و چارەنووسی لە بەردەستدا نییە.