دەسبەسەرکردن چالاکێکی مەدەنیی خەڵکی سەقز لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: سەمیرا ئەحمەدی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی سەقز لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ٢٢ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، سەمیرا ئەحمەدی، لە چالاکانی مەدەنیی خەڵکی شاری سەقز، لە بردەوامیی گوشارەکانی کۆماری ئیسلامی بۆسەر چالاکانی مەدەنی و فەرهەنگی کوردستان، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە لەو سارە دەسبەسەر کراوە.

کۆماری ئیسلامی لە ترسی سەرهەڵدانەوەی خۆپیشاندانە سەرانسەرییەکانی شۆڕشی ژینا لە بەرەبەری ساڵیادی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی” بەشێوەیەکی بەرچاو لە شارەکانی کوردستان گوشارێکی زۆری خستۆتە سەر خەڵکی ئاسایی، چالاکانی مەدەنی، فەرهەنگی و ژینگەپارێزان و هەروەها بەهەڕەشەکردنەوە پێیان دەڵێ کە نابێ بەشداری لە ساڵڕۆژی شەهیدکردنی “ژینا ئەمینی”ـدا بکەن و هێزێکی زۆریشی لە شارەکانی کوردستان جێگیر کردووە و دەسبەسەرکردنەکانیش بەردەوامن.