گوستنەوەی دەسبەسەرکراوێکی خەڵکی مەهاباد بۆ بەندیخانەی ئەو شارە

خۆڕاگری: یووسف بەکری، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی شاری مەهاباد، لە گرتنگەیەکی ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕیژیم بۆ بەندیخانەی ئەو شارە گوازرایەوە.

ڕۆژی چوارشەممە، ١٨ی گەلاوێژی ١٤٠٢ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: یووسف بەکری، تەمەن ٣٨ ساڵی خەڵکی شاری مەهاباد، لە گرتنگەی ئەکێک لە ناوەندە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە گواسترایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە.

یووسف بەکری، لە ماوەی نزیکە بە یەک مانگ دەسبەسەربوونیدا، لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و هەبوونی پارێزەر بێبەری کراوە و ئیستاش لە بەندیخانەی ناوەندیی مەهاباد بەند کراوە و هەروەها ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە، ٢١ی پووشپەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی، لە شوێنی کارەکەی لە مەهاباد، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراوە.