گیانلەدەستدانی ژمارەیەکی دیکە هاووڵاتیی کورد بە تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم لە تاران و کەرەج

خۆڕاگری: هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم لە شارەکانی تاران و کەرەج، شەش هاووڵاتیی خەڵكی شارەکانی شارەکانی شاباد، مەلەکشایی و سونقوڕ، کە بنەماڵەیەکیشی تێدایە تەقەیان لێکردوون و گیانیان لەدەستد داوە.

ڕۆژی شەممە، ٢٧ی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاوی “١٧ی جانیوەری ٢٠٢یه زایینی” ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا و هاوکات لەگەڵ پەرەسەندنی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان لە شارەکانی تاران و کەرەج، شەش هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی شاباد، مەلەکشایی و سونقوڕ، لە کەرەج و تاران بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێران گیانیان لەدەست داوە و لەنێو قوربانییەکاندا ئەندامانی خێزانێک، مێردمنداڵێک و پزیشکێک هەن کە تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکانەوە گیانیان لەدەستداوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ خۆڕاگری پشتڕاست کردۆتەوە کە ڕۆژی هەینی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاوی ” ٩ی جانیوەری ٢٠٢٦ی زایینی”، لە ڕووداوێکی دڵتەزێندا لە شاری کەرەج، بنەماڵەیەکی خەڵکی شاری سونقوڕی سەر بە پارێزگای کرماشان، کەوتوونەتە بەر دەسڕێژی گولـلەی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم و و بەوهۆیەوە بیژەن مستەفەوی تەمەن ٥٥ ساڵە و خانەنشینی پەروەردە، زەهرا بەنی‌عامریان ٤٨ ساڵە و خانەنشینی دابینکردنی کۆمەڵایەتی و دانیاڵ مستەفەوی تەمەن١٩ ساڵان و خوێندکاری بەشی کۆمپیوتەر دەسبەجێ گیانیان لەدەست داوە و داود مستەفەوی، کوڕە گەورەی ئەو بنەماڵەیە کە لەنێو ئۆتۆمبێلەکەدا بووە، بە سەختی بریندار بووە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و دۆخی تەندروستیی لەبەردەستدا نییە.

لە لایەکی دیکەوە، ئەمیرعەلی جەلیلیان، هاووڵاتیی ٦٥ ساڵانی خەڵکی شاباد، ئێوارەی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری   ١٤٠٤ بە تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە گیانی لەدەست داوە و پێشتر لە کاتی ناڕەزایەتییەکاندا بە تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم بریندار ببوو و دوای گواستنەوەی بۆ ناوەندە دەرمانییەکان و پێنج ڕۆژ مانەوە لەژێر چاودێریی پزیشکیدا، بەهۆی سەختیی برینەکانیەوە گیانی سپارد.

هاوکات لە شاری مەلەکشایی، مێردمنداڵێک بە ناوی “محەممەدڕەزا کەرەمی” تەمەن ١٦ ساڵان، ڕۆژی سێشەممە ١٦ی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاوی، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێران گیانی لەدەست دا و ئەم مێردمنداڵە یەکێک بوو لە بریندارانی ناڕەزایەتییەکان کە بۆ ماوەی چوار ڕۆژ لە بەشی چاودێریی چڕی نەخۆشخانەی خومەینی مابووەوە، بەڵام بەهۆی قوڵیی برینەکانیەوە لەکۆتاییدا گیانی لەدەستدا.

 هەروەها بەپێی زانیارییەکان، مەهسا دزفوولیان کرماشانی، پزیشکی پسپۆڕی ددان، ڕۆژی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ لە شاری تاران و لە ڕەوتی سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکاندا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارانی ڕێژیم گیانی لەدەست داوە و هەروەها ئەم ڕووداوانە لە کاتێکدان کە بەکارهێنانی چەکی جەنگی و تەقەی ڕاستەوخۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بۆ سەر خۆپیشاندەران و هاووڵاتییانی مەدەنی، بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاماری قوربانییان لە شارە جیاوازەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*