
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری”ڕۆژی دووشەممە ٥ی جۆزەردانی ١٤٠٤ی هەتاوی “مامۆستا بارزان مەلەکی”پێشنوێژی و مامۆستای مزگەوتی شێخێین لە شاری سنە دوای بانگ کرانی بۆ دادگای ڕووحانییەت لە شاری هەمەدان لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەسبەسەر کرا.
ئەو مامۆستا ئاینییە پێشتر لە ڕێکەوتی ٨ی ڕیبەندانی ١٤٠٣ی هەتاوی لە ڕێگای نێوان سنە دێولان دوای ئەوەی کە دەیانهەویست سەردانی مزگەوتی مەکی لە بەلوچستان بکەن لە لایەن هیزە ئەمنییەکان دەسبەسەر کرابوو.