هاووڵاتی خەڵکی مەریوان لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەسبەسەر کران

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری”ڕۆژی چوارشەممە ١ی گەلاوێژی  ١٤٠٤ی هەتاوی هاووڵاتییکی خەڵکی  ئاوایی نیی  سەربە شاری مەریوان بە ناوی”محەممەد پەروازە” بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەسبەسەر و گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو تۆمەتانە خراوەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە و شوێنی ڕاگیرانی لەبەر دەست دا نییە.