
خۆڕاگری: کامیار نیکفەر، هاووڵاتیی خەڵكی مەریوان ماوەی ٧ڕۆژە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و چارەنووسی ناڕوونە.
ڕۆژی شەممە، ٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: ماوەی حەوتووی ڕابردوو کامیار نیکفەر، هاووڵاتیی خەڵكی شاری مەریوان لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی، بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و تائێستا چارەنووسی ناڕوونە.
ناوبراو ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی بەفرانباری ١٤٠٣ی هەتاوی، لەلایەن چەکدارانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کرا و سەرەڕای تێپەڕبوونی حەتوویەک بەسەر دەسبەسەرکردنی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە، تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لە بەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.