دەسبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی خەڵکی ئیلامی لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: حەمید هیممەتی و ڕامین وەلی‌نژاد، دوو هاووڵاتیی خەڵكی پارێزگای ئیلام، بەهۆیە ئەوەیکە ناڕەزایەتییەکان سەبارەت بە کوشتنی ئارمیتا گەڕاوەند دەربڕیەوە لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ئێوارەی ڕۆژی شەممە، ٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٢ی هەتاوی، ڕامین وەلی‌ژاد، هاووڵاتیی خەڵکی شاری “دێلوڕان”ـی سەربە پارێزگای ئیلام بەهۆی بڵاوکردنەوەی پۆستی ناڕەزایەتیی دەربڕین لەسەر کوشتنی ئارمیتا گەڕاوەند، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی دەسبەسەر کراوە و پێشتریش لەسەر تۆمەتگەلی هاوشێوەی دەسبەسەر کراوە.

هەروەها هاوکات، حەمید هیممەتی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری “ئاودانان”ـی سەربە پارێزگای ئیلام بە بڵاو کردنەوەی دروشمی دژبە کۆماری ئیسلامی ناڕەزایەتیی بە کوشتی حکوومەتیی “ئارمیتا گەڕاوەند” دەربڕیوە، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کراوە.