دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان لەلایەن چەکدارانی ڕیژیمەوە

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان بەناوی “هەمزە پیروزی” لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی هەینی، ٥ی خەزەڵوەری ١٤٠٢ی هەتاوی، هەمزە پیروزی، هاووڵاتیی خەڵکی ئاوایی “سەردۆش”ـی سەربە شاری مەریوانلەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و چارەنووسی ناڕوونە.

هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە شاری مەریوان، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی، هەمزە پیروزییان بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر و إراندوویانە بۆ شوێنێکی نادیار و هەروەها تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست  و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لە بەردەستدا نییە، لەحاڵێکدا کە بنەماڵەکەی بێ‌وچان خەریکی بەدواداچوون و ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمیش هیچ وڵامێکیان نادەنەوە.