![photo_2023-01-26_18-40-12](https://xoragri.com/wp-content/uploads/2023/01/photo_2023-01-26_18-40-12-678x381.jpg)
خۆڕاگری :ڕۆژی ٥ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی دوو هاووڵاتی خەڵکی میراوای بۆکان بە ناوەکانی “سامان ئیسماعیلی” و “ئەمین خاڵندی”کە پێشتر لە ڕەوتی خۆپێشاندانەکانی خەڵکی کوردستان لە شاری بۆکان لە لایە هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرابوون و دواتر لە لایەن دادگای شوڕش حوکمی بەندکرانیان بەسەر دا سەپێندرابوو، بۆ جێبەجێ کردنی حوکمەکەیان ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی شاری بۆکان کران.
دادگا ئەو هاووڵاتیانە بە تۆمەتی پاڵپشتی لە حیزبە کوردییەکان و هاندانی خەڵک و تێکدانی ئاسایشی گشتی هەر کام بە ٦ مانگ بەندکران و ٣٠ گامجی مەحکووم کردووە.