
خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵكی سەقز بەناوی “محەممەدڕەشید نیکبین” لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراوە.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ی هەتاوی، محەممەدڕەشید نیکبین، هاووڵاتیی خەڵكی شاری سەقز لە پێوەندی لەگەڵ مانگرتنی گشتیی دووکاندار و خاوەن بازاڕەکانی کوردستان، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کرا و تائێستا چارەنووسی ناڕوونە.
ناوبراو لە اش دەسبەسەرکردنییەوە لەلایەن ڕێژیمەوە، تائێستا هیچ زانییەکی ڕاست و دروست لەسەر چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لەماوەی ٣ڕۆژی ڕابردوودا لەشارەکانی کوردستان بەهۆی مانگرتنی گشتییەوە زیاتر لە ١٠هاووڵاتیی خەڵكی شارەکانی کوردستانی دەسبەسەر کردووە و تائێستا چارەنووسیان ناڕوونە.