دەسبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی خەڵكی پیرانشار لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە

خۆڕاگری: ئەحمەد مامشەریفی و سادق مەحموودنژاد، دوو هاووڵاتیی خەڵكی پیرانشار لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کران.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی هەینی، ٣٠ی جۆزەردانی ١٤٠٤ی هەتاوی، ئەحمەد مامشەریفی و سادق مەحموودنژاد، دوو هاووڵاتیی خەڵكی شاری شنۆ لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

ئەو دوو هاووڵاتییە لەپاش دەسبەسەرکردنیانەوە تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسیان لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکانیشیان بێئاکام ماوەتەوە.