
خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵكی بانە بەناوی “هوشیار شەعبانی” لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمەوە تەقەی لێکراوە و دەسبەسەر کراوە.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چورشەممە، ٢٩ی گەلاوێژی ١٤٠٤ی هەتاوی، هوشیار شەعبانی، هاووڵاتیی خەڵكی شاری بانە، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەشێوەیەکی دڕەندانە تەقەی لێکراوە و دواتر بە برینداری دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و دۆخی تەندروستی ناجێگیرە.
هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی تەقەیان لە ناوبراو کردووە و بەو هۆیەقە بریندار بووە و پاشان هەڵیانکوتاوەتە سەری و دەسبەسەریان کردووە و ڕفاندوویانە بۆ شوێنێکی نادیار و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووس و هەروەها دۆخی تەندروستی لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.