کۆماری ئیسلامی سزای بەندکردنی بەسەر چالاکێکی مەدەنیی خەڵکی دێولان‌دا سەۆاند

خۆڕاگری: حیکمەت ئەمیری، چالاکوانی مەدەنیی خەڵکی دێولان لەلایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە سزای ٣ساڵ ٦مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.

ڕۆژی چوارشەممە، ١٧ی گەلاوێژی ١٤٠٣ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: حیکمەت ئەمیری، چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری دێولان، لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی کۆماری ئیسلامییەوە بە سەرۆکایەتی قازی “ڕۆستەمی ئەحقەر” بەتۆمەتی پڕوپاگەندە بەدژی ڕێژیمی ئێران و هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی، سزای ٤٢مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.

سەرەتای مانگی گەلاوێژ، ئەو سزای لەلایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە بەشێوەی فەرمی بە ناوبراو ڕاگەیاندراوە و هەروەها ئەو چالاکوانە لە بواری ژینگەپارێزیدا چالاکی بەرچاوی هەبووە.