سەپاندنی سزای بەندکردن بەسەر چوار هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: کورش عەزیزی، ڕەحمان تابش، ئەمیر جانگولی و هێدی شادیخا، چوار هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمەوە سزای بەندکردنیان بەسەردا سەپێندراوە.
ڕۆژی شەممە، ٤ی گەلاوێژی ۱٤۰٤ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: هێدی شادیخا، ڕەحمان تابش، ئەمیر جانگولی و کورش عەزیزی، چوار هاووڵاتیی خەڵکی شاری شنۆ، لەلایەند دادگای ئینقلابی ئیسلامیی ڕێژیمی ئێرانەوە بەتۆمەتی پڕوپاگەندە بەدژی ڕێژیم، سزای بەندکردنیان بەسەردا سەپێندراوە و گوازراونەتەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە.
کورش عەزیزی و ڕەحمان تابش، هەرکامیان سزای یەکساڵ و سێ مانگ بەندکردنیان بەسەردا سەپێندراوە و ئەمیر جانگولی و هێدی شادیخا، هەرکامیان سزای ۱ساڵ بەندکردیان بەسەردا سەپێندرا و هەروەها بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای بەندکردنەکانیان ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی شاری نەغە کراون.