دەسبەسەر کردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری میاندواو

بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان(خۆڕاگری) ڕۆژی چوارشەممە ١ی گەلاوێژی ١٤٠٤ی هەتاوی هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری مەهاباد هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی دێمەنسووری شامات سەر بە میاندواو بە ناوی “یەعقووب کۆخالە” کوری ڕەزابە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەسبەسەر کردووە.

بە پێی زانیارییەکان “یەعقووب کۆخالە”هاوکات لەگەڵ”کەبیر گولابی “کە خزم یەکترن لە قاوەخانەیەک لە شاری مەهاباد دەسبەسەردکرێن و چارەنووسیان دیار نییە. یەعقووب دوای دەسبەسەرکرانی گواستراوەتەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری ورمی و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە تۆمەتانەی خراوەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لەبەردەست دا نییە.