بۆکان : محەممەد حاجی ڕەسووڵپووریەکێک  لە دەستبەسەرکراوانی خۆپێشاندانەکانی شاری بۆکان  گیانی لە دەست  دا

خۆڕاگری: ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی محەممەد حاجی ڕەسووڵپوور زیندانی سیاسی پێشوو یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی خرۆشانی خەڵک لە شاری بۆکان کە لە ١٣ی سەرماوەز ١٤٠١ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرابوو، بەهۆی ئەشکەنجەی هێزە جنایەتکارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە حاڵەتی (کۆما) بێهۆشی و ڕەوانەی نەخۆشخانە کرابوو گیانی لە دەستدا.