شنۆ : دەستبەسەر کردنی سێ هاووڵاتی خەڵکی ئەمیرئاباد

خۆڕاگری: لە ڕۆژانی ڕابردوو دا سێ هاووڵاتی خەڵکی ئەمیرئاباد سەر بە شاری شنۆ بە ناوەکانی”حیدەر روستەمی کوری سولێمان” ناسر حەسەن زادە کوری ڕەحیم” فەرزاد مەحموودپوور کوری عەلی”لە درێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کوردستان لە ڕەوتی خرۆشانی خەڵک دژ بە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە شاری شنۆ بێ بوونی هیچ بەڵگەییەکی یاسایی ، لە لایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران،دەسبەسەر و گواستراوەتەوە بۆبەندیخانەی ناوەندی شاری ورمێ.

تا ئێستا لە چارەنووسی هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.