
خۆڕاگری: ئەمینی کەریمی، هونەرمەندی دەسبەسەرکراوی خەڵکی ورمێ پاش نزیکەی مانگێک ڕاگیران بەشێوەی کاتیی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.
بەپێی هەواڵێ ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ٢٩ی گەلاوێژی ١٤٠٤ی هەتاوی، ئەمین کەریمی، هونەرمەند و ئەکتەری شانۆی دەسبەسەرکراوی خەڵكی شاری ورمێ پاش ٥١ڕۆژ دەسبەسەربوون بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی تاکاتی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ ئازاد کراوە.
ئەمینۆ، ناوی هونەری ناوبراوە و ڕۆژی سێشەممە، ١٠ی پووشپەڕی ئەمساڵ لەکاتی گەڕانەوەی لە وڵاتی تورکیە لەسەر سنوور لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کرا و هەروەها لەکاتی شۆڕشی ژیناشدا دەسبەسەر کراوە بۆ ماوەی یەکمانگ لەژێر گوشار و لێکۆڵینەوەدا بووە و تائێستاش هیچ زانیارییەکی و ڕاست و دروست لەسەر چارەنووسی لەبەردەستدا نییە.