
خۆڕاگری: یاسر شەریفیان و ئومید ئیبراهیمی، دوو هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵكی شنۆ، پاش پاش ٢٤ڕۆژ ڕاگیران بەشێوەی کاتیی ئازاد کران.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ١٢ی جۆزەردانی ١٤٠٤ی هەتاوی، یاسر شەریفیان و ئومید ئیبراهیمی، دوو هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵكی شاری شنۆ، پاش ٢٥ڕۆژ دەسبەسەربوون بە دانانی بارمتەی قورس بە بڕی ١ملیاردتمەن و بەشێوەی کاتیی تاکاتی دادگاییکردنەکەیان لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ئازاد کراون.
ئەو دوو هاووڵاتییە ڕۆژی چوارشەممە، ١٧ی بانەمەڕی ئەمساڵ، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە کە هەڵیانکوتایە سەرماڵەکانیان بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کران و تائێستاش هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، تۆمەتەوەپاڵدراوەکانیان و چارەنووسیان لە بەردەستدا نییە.