خۆڕاگری: مامۆستا ڕەفعەت سەعیدی، هاووڵاتیی خەڵکی جوانڕۆ لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیار.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ٢٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٤ی هەتاوی، ڕەفعەت سەعیدی، مامۆستای ئایینیی خەڵکی شاری جوانڕۆ لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.
ناوبراو پاش دەسبەسەرکردنی گوازراوەتەوە بۆ یەکێک لە گرتنگەکانی ڕێژیم لە کرماشان و هەوەها سەرەڕای تێپەڕبوونی ٣ڕۆژ بەسەر دەسبەسەربوونیدا، تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، تۆمەتەوەپاڵدراوەکانی و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوتەوە.
