پەیامی پیرۆزبایی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەبۆنەی بەستنی کۆنگرەی پێنجەمی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەگەڵ سڵاوێکی گەرم و شۆڕشگێڕانە!

بە ناوی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بە دڵێکی پڕ لە خۆشی و ئومێدەوە، پیرۆزبایی بەستنی پێنجەمین کۆنگرەی یەکیەتیی ژنانتان لێ دەکەین و هیوای سەرکەوتن بۆ ڕێکخراوەکەتان و کۆنگرەکەتان دەخوازین. بەو هیوایەی ئەم کۆنگرەیە دەستمایەیەک بێت بۆ گەیشتن بە ئازادی و یەکسانیی ژنان و پیاوانی کوردستان لە هەموو پارچەکانی نیشتمان.

ئەم کۆنگرەیە وەک مەیدانێکی پڕبەرهەمی دیالۆگ، یەکڕیزی و نوێ‌بوونەوە، نیشانەیەکە لە بەردەوامیی تێکۆشان و خەباتی ژنان بۆ دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی دێموکراتی و دادپەروەر. ژنان لە درێژەی مێژووی تێکۆشانی نەتەوەی کورددا، بە خۆڕاگری و بەرخۆدان هەوڵیان داوە و لە ئێستادا بە پێگەیەکی نوێی خەبات و بەهێزبوون گەیشتوون، کە ئەمەش وای کردووە بە هیواوە بڕوانینە داهاتووی تێکۆشانیان.

ئێمە لە ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کار و تێکۆشانی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان بەشێوەیەک لە شێوەکان بە بەشداری لە پڕۆسەی دێموکراتیزەکردنی کوردستان دەزانین و هاوڕێیەتی و پاڵپشتیی خۆمان لە هەوڵ و تێکۆشانتان ڕادەگەیەنین.

هیواخوازین کە ئاکامی ئەم کۆنگرەیە بنەمایەکی نوێ بێت بۆ پەیوەندی و هەماهەنگیی زیاتر و کاری پڕبەرهەم بۆ پەرەپێدانی ماف و ئاستی ژیان و ئازادیی ژنان لە کوردستان.

ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

         خەزەڵوەری ١٤٠٤ی هەتاوی