هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی سنە بە دانانی بارمتە ئازاد بوو

خۆڕاگری: محەممەدجەعفەر محمەممەدی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی سنە، بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی لە بەندیخانە ئازاد کرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ١٢ی بەفرانباری ١٤٠٢ی هەتاوی، محەممەدجەعفەر محەممەدی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی شاری سنە، پاش زیاتر لە ١٠ڕۆژ ڕاگیران لەلایەن ڕێژیمەوە، بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ملیۆن تمەنی بەشێوەی کاتیی تاکاتی دادگاییکردنەکەی ئازاد کراوە.

ناوبراو ڕۆژی دووشەممە، ٤ی بەفرانبار، لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە شاری سنە کە هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکەی و بەشێوەیەکی دڕەندانە و بێڕێزیکردن ماڵەکەیان پشکنی و دواتر دەسبەسەریان کرد و لەگەڵ خۆیان بردیان، پاش لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوە، لە گرتنگەی ئیتلاعاتەوە گواستیانەوە بۆ بەندیخانەی ئەو شارە.