خۆڕاگری: سەنعان نەورۆزی، هاووڵاتی خەڵکی سنە، لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە، سزای ٨مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ١٣ی بەفرانباری ١٤٠٢ی هەتاوی، سەنعان نەورۆزی، هاووڵاتیی تەمەن ٢٦ ساڵانی خەڵکی شاری لەلایەن دادگای ئینقلابی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە سنە، بەتۆمەتی بڵاوکردنەوەی بەڵگەنامەی نهێنی سزای ٨مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا و ئەو سزایە ڕۆژی ڕۆژی ٣ی بەفرانباری ١٤٠٢ی هەتاوی بەشێوەی ڕەسمی پێی ڕاگەیەندرا.
ساڵی ڕابردوو، سەنعان نەورۆزی بە تۆمەتی هاوکاریکردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا و ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی خەرمانانی ئەمساڵ، لە دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە سنە بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی بەڵگەی نهێنی دادگایی کرا و سزای ٨مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا لە پەروەندەیەکی دیکەدا لە مانگی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو، سزای ٣ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.