لاوێکی تەمەن ١٧ ساڵی خەڵکی سەڕابڵە سزای بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرا

خۆڕاگری: لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا لاوێکی خەڵکی سەڕابڵە سەر بە ئیلام بە ناوی” کوورش گەڕاوەند” لە دەستبەسەر کراوانی شوڕشی ژینا لە لایەن دادگای شوڕشی ئەو شارە سزای بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرا.

ئەو هاووڵاتییە بە تۆمەتی تێکدانی ئەمنییەتی وڵات و بەشداری لە خۆپێشاندانەکان و تێکدانی  ئەموالی گشتی لە لایان دادگای شوڕش سزای ٧ مانگ بەند کرانی تەعزیری بە سەر دا سەپێندراوە.

ئەو هاووڵاتییە ٢ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی لە ڕەوتی  خۆپێشاندانەکانی ئەو شارە لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرابوو.