هاووڵاتییەکی خەڵکی ئاودانان لە شاری مەسجد سولیمان دەستبەسەر کرا

خۆڕاگری: ڕۆژی ١١ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی ئاودانان سەر بە پارێزگای ئیلام بە ناوی “سەجاد مورادی وەندان لە شاری مەسجد سولیمان لە درێژەی دەستبەسەر کردنی خەڵکی کوردستان بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی لە بەردەست دا نییە.