“کەژاڵ وەتەن پوور” بۆ جێبەجێ کردنی حوکمەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی ئیلام کرا

خۆڕاگری: ڕۆژی ٨ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی “کەژاڵ وەتەن پوور “چالاکی بواری ژنان و ڕاوێژکاری یاسایی بۆ جێبەجێ کردنی ١ ساڵ بەند کرانی ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی شاری ئیلام کرا.

 کەژاڵ وەتەن پوور” چالاکی بواری ژنان خەڵکی شاری ئیلام لە دەستبەسەر کراوانی خرۆشانی خەڵکی کوردستان دژ بە کۆماری ئیسلامی لە لایەن دادگای شوڕشی ئیلام  سزای ١ ساڵ بەندکرانی تەعزیری و ٦ مانگ بەندکرانی هەڵپەسێردراو و ١١٠٠ ساعەت  موشاوەرەی بێبەرانبەر بە خەڵک ،هەروەها لێ ئەستاندنەوەی پاسپورتی بە سەر دا سەپێندرا.

دادگا “کەژاڵ وەتەن پوور”ی بە تۆمەتی پروپاگاندا بە دژی کۆماری ئیسلامی و کۆبوونەوەو تەبانی دژ بە ئەمنییەتی وڵات و هەروەها تێکدانی نەزمی گشتی، تۆمەتبار کردووە.

ئەو هاووڵاتییە  ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی خەرمانان لە لایەن هێزە ئەمنییەکان بە توند و تیژی دەستبەسەر کرا.