“ئایەت عارفی نیا”چالاکی مەدەنی خەڵکی ئیلام سزای بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا

خۆڕاگری : لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا چالاکێکی مەدەنی خەڵکی ئاودانانی سەر بە شاری ئیلام بە ناوی”ئایەت عارفی نیا” لە لایەن دادگای شوڕشی  شاری ئیلام سزای ٦ ساڵ ٧ مانگ و ١٥ ڕۆژ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

بە پێی ئەو حوکمە “ئایەت عارفی نیا” بە تۆمەتی درووست کردنی دەستە و گرووپ و تێکدانی ئاسایشی وڵات بە ٣ ساڵ بەندکرانی تەعزیری و ٣ ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو و هوروەها پڕۆپاگاندا بە دژی کۆماری ئیسلام لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە ٧ مانگ ١٥ ڕۆژ بەند کران هەروها ٢ ساڵ سەفەر نەکردن بۆ دەرەوەی وڵاتی بە سەر دا سەپێنندراوە.

ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی ٩ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەرو تا ئێستا لە بەندیخانەی شاری ئیلام دایە.