ئازادیی کاتیی دەسبەسەرکراوێکی خەڵکی پیرانشار بە دانانی بارمتە

خۆڕاگری: تەیووب عەبدوڵاپوور، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی پیرانشار، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتیی ئازاد کرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٦ی گەلاوێژی ١٤٠٢ی هەتاوی، تەیووب عەبدووڵاپوور، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی گوندی “شیناوێ”ـی سەربە شاری پیرانشار، کە مانگی ڕابردوو لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کرابوو، ئەمرۆ بە دانانی بارمتەی قورس بە بڕی شەش میلیارد تمەن، بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە.

شایانی باسە کە، تەیووب عەبدوڵاپوور، نیوەشەوی ١٩ی پووشپەڕی مانگی ڕابردوو، هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە هەڵیانکوتایە سەر ماڵکەی و بە شێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر و ڕفاندیان و هەروەها ئەمڕۆ بە دانانی بارمتەی قورس و بە شێوەی کاتیی تا کاتی دادگاییکردنەکەی ئازاد کراوە.