دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە

خۆڕاگری: بیلال ئەحمەدی‌ئازەر، هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ٥ سەرماوەزی ١٤٠٤ی هەتاوی، بیلال ئەحمەدی‌ئازەر، هاووڵاتیی خەڵكی شارۆچکەی “نەڵۆس”ـی سەربە شاری شنۆ لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئێرانەوە بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

هێزە داگیرکەرەکانی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیم بەبێ بوو هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە و سەرەڕای دروستکردنی دۆخێکی ترسێنەر، دەسبەسەریان کردووە و ڕفاندوویانە بۆ شوێنێکی نادیار و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و جارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.