لە خۆپێشاندانەکانی ئەم شەوی شاری بانە هاووڵاتی شاری سەردەشت گیانی لە دەست دا

خۆڕاگری:شەوی پێنج شەممە ٢٦ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هاتاوی لە ڕەوتی خۆپێشاندانەکانی خەڵک دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران،لە شاری بانە هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی” بەسرە” سەر بە شاری سەردەشت  بە ناوی”ئاسۆ قادری”کوری عەباس بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی لە شاری بانە  گیانی لە دەست دا.