مەهاباد : گیان لە دەستدانی هاووڵاتییەک لە ژێر ئەشکەنجەی هێزە ئەمنییەکان

خۆڕاگری :ڕۆژی سێ شەممە ٨ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی هاوولاتییەکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی “سەردار قادری” کوری سولێمان کە ڕۆژی ٦ی سەرماوەز لە ڕەوتی نارەزایەتییەکانی خەڵکی کوردستان لە شاری مەهاباد بە تەقەی ڕاسەوخۆی هێزە سەرکووتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بریندار کرابوو دوایی دەستبەسەرکرانی، لە ژێر ئەشکەنجەی هێزە سەرکووتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران گیانی لە دەست دا.

ناوبراو تەمەن ٣٦ساڵە خێزاندارە و دوو منداڵی هەیە.