سنە: دەستبەسەر کردنی چوارهاووڵاتی خەڵکی شاری سنە

خۆڕاگری: لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا لە دڕێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کوردستان لە ڕەوتی خرۆشانی خەڵک دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران، سێ هاووڵاتی خەڵکی شاری سنە ،بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران،دەسبەسەر و گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

١-“جەواد ئیسماعیلی” خەڵکی سنە ٦ی سەرماوەز دەستبەسەر کراوە.

٢- “سینا حۆسێن پەناهی” خەلکی سنە ٨ی سەرماوەز دەستبەسەر کراوە.

٣- “کەیوان تیقەن” خەڵکی سنە ٨ی سەرماوەز دەستبەسەر کراوە.

٤- ” میلاد قەوامی” خەڵکی سنە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسیان لەبەر دەست دا نییە.