ساوە: دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییەکی یارسان خەڵکی کرماشان

خۆڕاگری: ڕۆژی پێنج شەممە ١٠ی سەرماوەزلە دڕێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کوردستان لە ڕەوتی خرۆشانی خەڵک دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران، هاووڵاتییەکی یارسان خەڵکی کرماشان دانیشتووی شاری ساوە بە ناوی”سەید کەرەم عەباسی”،بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران،دەسبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی لەبەر دەست دا نییە.